DTI Events‎ > ‎

بۆ یەکەمجارە لە زانکۆیەکی حکومیدا ئەم کارە بکرێت

posted Apr 30, 2017, 5:59 AM by media dti

١٧/٣/٢٠١٧ بۆ یەکەمینجار لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەکۆنفرانسی ( یەکەمین پرۆگرامی گەنجانی پیشەنگ لەھەڵەبجە) مایک و لۆگۆی تایبەت بەخۆی بەکارھێنا.
لەوبارەیەوە ئارام بکر بەرێوەبەری راگەیاندن و چالاکییەکان رایگەیاند: ئێمە زانکۆیەکی گەورەین لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ١٣ کۆلێج و پەیمانگامان ھەیە، دوو بەشی گەورەی تەکنیکی میدیامان لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و کۆلێجی تەکنیکی سلێمانی بەیانیان و سیستمی خوێندنی ئێواران ھەیە، لەرووی زانستی و ئەکادیمییەوە زۆر گرنگیمان بە بواری میدیاو راگەیاندنداوەو ئەمەش یەکێکی دیکەیە لەگرنگی پێدانەکانمان بەو بوارە.
 بەرێوەبەری راگەیاندن و چالاکییەکان رونیشیکردەوە، بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.ئالان فەرەیدوون زۆر گرنگی بە پێشخستنی ئاستی زانستی و ئەکادیمی میدیای زانکۆکەمان دەدات و لەو رووەوە توانیمان ببینە پێشەنگ لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی کوردستان و مایک و لۆگۆی خۆمان بۆ لەمەودوا لەسەرجەم چالاکییەکاندا بوونی دەبێت و ھەروەھا بۆ لەمەودواش زۆرینەی کارەکان و چالاکییەکانی زانکۆمان بەشێوەی ڤیدیۆیی بڵاودەکەینەوەو بەرەبەرە قۆناغی ھەواڵی نوسین جێدەھێڵین و بەرەو (وێب تی ڤی) ھەنگاودەنێین.




Comments