DTI Events‎ > ‎

خولی ساڵانەی تۆپی پێ ی پەیمانگای تەکنیکی دوکان کۆتایی هات

posted May 21, 2017, 8:51 AM by media dti
ئەمڕۆ یەک شەممە۲۰۱۷/٥/۲۱ بەئامادەبوونی بەڕێز (د.کاوە ڕەزا) راگری پەیمانگا و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگا و مامۆستایان و نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکاران ئامادەی کۆتایی خولەکە بوون،  کە هۆبەی راگەیاندن و چالاکییەکانی پەیمانگا ڕێکیخستبوو بەهاوکاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، خولەکە پێكهاتبوو له ١٦ گروپ لەسەرجەم بەشە زانستییەکان کە به شێوازى دوو شکست (دۆڕان) بەرێوه چوو، لەکۆتایی خولەکە هه ردوو گروپى (كارگێرى بانك گروپى Bقوناغى دووه م و ئه ليكترۆن ) توانيان خۆيان بگەیەننە كۆتایى خولەکە، ئەمرۆ له كۆتا ياريدا ئەنجامى كۆتایى يارییەكه( كارگێرى بانك گروپى Bقوناغى دووەم) بە (٥)گۆڵ بەرامبەر بە  (٣) گۆڵ لەبەشی ئه ليكترۆن ) ى بردەوه و توانى پلەی يەکەم و پاڵەوانی خولەکە  بەدەست بهێنێت . 
دواتر لەلایەن راگر و ئەندامانی ئەنجومەن و مامۆستایان و کۆمەڵەی خوێندکارانەوە خەڵات بەسەر هەردوو گروپ دابەش کرا و خوێندکار (شێرزاد عبدالرحمن) به (٢٠) گۆڵ بوه گۆڵكارى خولەكه.
هەروەها سەرجەم پێداویستیەکانی ئەم خولەش کە خۆی دەبینێتەوە لە(جل و بەرگی یاری، مەدالیا، کاس، تۆپ و شەبەکە) لەلایەن راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دوکانەوە دابینکراوە، ئامانج لەکردنەوەی ئەم جۆرە خولانە زیاتر ئاشنابوون و ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشییە بۆ خوێندکاران.

هۆبەی راگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان

















Comments