کردنەوەى خولی تۆپی پێ بۆ خوێندکارانى پەیمانگای تەکنیکی دوکان لە درێژەی کارو چالاکیەکانی هۆبەی ڕاگەیاندن ـ چالاکییەکان، یەکەی چالاکی وەرزش خولێکی تۆپی پێ بۆ خوێندکارەکانمان ڕێکخرا ،بە بەشداری (۱٦) تیپ لە سەرجەم بەشە زانستیەکان . خولەکە بەشێۆازی دوو شکست (دۆڕان) بەڕێوە دەچێت ،ڕۆژانە یەک یان دوو یاری دەکرێت .سەرجەمی یاریەکان (۳۰) یاریە تاکو ئێستا (۹) یاری ئەنجام دراوە، یەک تیپ ماڵ ئاوایی کردووە لە خولەکە. هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان |
DTI Events >