DTI Events‎ > ‎

پەیمانگای تەکنیکی دوکان رۆژی ژینگەی کوردستانی بەرز راگرت

posted Apr 30, 2017, 2:21 PM by media dti

رۆژی ۲٠۱۷/٤/۱٦ کە هاوکات رۆژی ژینگەی کوردستانە وەلە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رێکخراوی سروشتی کوردستان رەنگ و هیمای بۆ ژینگە دەستنیشان کرد بۆ پالپشتیکردنی ئەم کەمپینە لە زۆرێک لە ناوەندە زانستیەکان و بەتایبەت پەیمانگای تەکنیکی دوکان وەک ناوەندێکی زانستی لەلایەن خوێندکاران و ماموستایان و راگرایەتی هەلسان بە هەلواسینی هیمای ژینگە و دووپاتیان کردەوە پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموو تاکێکە وە بریاریاندا پشتگیری کەمپینەکەی ریکخراوی سروشتی کوردستان بکەن کە ئیتر رەنگ و هیما ژینگەی باشوری کوردستان دەستنیشانکراوە.
زۆر سوپاس بۆ هاوری خۆشەویستم کاکە شاکۆی ئازیز کە زۆر ماندووم کرد  ۹

زانیارى

دیاریكردنى ڕه‌نگى ژینگه‌ و هێماى ژینگه‌

بۆ ناسینه‌وه‌ى هه‌ر بوارێك, پێویسته‌ ڕه‌نگ و هێماى تایبه‌ت به‌و بواره‌ دیارى بكرێت, به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ له‌ جیهاندا هیچ ڕه‌نگ و هێمایه‌كى ستاندارد دیارى نه‌كراوه‌ بۆ بوارى ژینگه‌ و سروشت.

ڕێكخراوى سروشتى كوردستان (NOK) له‌ باشورى كوردستان, دیاریكردنى ڕه‌نگ و هێماى تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ و سروشت به‌ گرنگ و بایه‌خدار ده‌زانین, چونكه‌ ڕه‌نگ و هێما كاریگه‌رى لاى تاك هه‌یه‌ و هه‌بون و دیاریكردنى گوزارشتى گرنگى بواره‌كه‌ پیشانده‌دات, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ ئه‌مڕۆدا و به‌بۆنه‌ى ڕۆژى ژینگه‌ى كوردستانه‌وه‌ ڕه‌نگ و هێماى ژینگه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین.

#ڕه‌نگى_سه‌وز وه‌ك ڕه‌نگى ژینگه‌ و سروشت ده‌ناسێنین. چونكه‌ "ڕه‌نگى سه‌وز" ڕه‌نگى  ڕوبه‌ره‌سه‌وزاییه‌كانه‌ و ڕوبه‌ره‌ سه‌وزاییه‌كانیش ڕۆڵێكى ئێجگار گرنگ ده‌بینین له‌ هاوسه‌نگ ڕاگرتنى ژینگه‌ و سروشت.

#هێماى_ژینگه‌ وه‌ك هێماى تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ و سروشت ده‌ناسێنین, هێماكه‌ ئه‌م ناوه‌ڕۆك و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى له‌خۆگرتووه‌.
هێما: 
• قردێله‌ى یه‌خه‌.
• قه‌باره‌ لاكیشه‌.
• ڕه‌نگ:
- خاكى: ئاماژه‌یه‌ بۆ ڕه‌گه‌زى خاك.
- سه‌وز: ڕه‌نگى ڕوبه‌ره‌سه‌وزاییه‌كان و ڕه‌نگى ژینگه‌ و سروشته‌.
• درێژى: 16سم. ئاماژه‌یه‌ بۆ ڕۆژى شانزه‌ى مانگ.
• پانى: 4سم. ئاماژه‌یه‌ بۆ مانگى چوار.
- 16/4 ڕۆژى ژینگه‌ى كوردستان.
• پانتایى ڕه‌نگه‌ سه‌وزه‌كه‌: به‌پێى  زیادكردن و كه‌مكردنى ڕێژه‌ى سه‌وزایى باشورى كوردستان, كه‌م و زیادى پێ ده‌كرێت, له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى NOK.

N.O.K 
 ڕێكخراوى سروشتى كوردستان

رۆژی ژینگە کوردستان بەپی بریاری (۱) سالی ۲٠٠۸ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دیاری کراوە وەک وەلامدانەوەیەک بۆ ئەو پەلامارەی رژیمی پیشووی عیراق بۆ ناوچەکانی کوردستان و دۆلی بالیسان

رۆژیار لقمان /وتەبیژی ریکخراوی سروشتی کوردستان.



هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان









Comments