DTI Events‎ > ‎

رۆژى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و پەیمانگاى تەکنیکى دوکان بەرز راگیرا

posted Apr 30, 2017, 8:28 AM by media dti
پیرۆزبێت ڕۆژی ٤/٤ ڕۆژی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگای تەکنیکی دوکان و ڤیستیڤاڵی کلتووری کوردى.
 لە ژێر چاودێرى سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و بەرێز (د.کاوە رەزا) راگرى پەیمانگا، پەیمانگاى تەکنیکى دوکان لەرۆژى زانکۆدا ڤیستیڤاڵێکى کلتوورى کوردى ئەنجامدا، بە ئامادەبوونى بەرێز(شاهۆ عوسمان) قائیمقامى قەزاى دوکان و دەزگا حکومی و حیزبییەکانى ناوچەکە و شاجوانى کوردستان کە هاوکات خوێندکارى پەیمانگاکەمانە،لە ڤیستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکى کلتوورى و هونەرى لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایان و خەڵکى ناوچەکە ئەنجامدرا، چالاکییەکانیش خۆى دەبینییەوە لە (نمایشى ئەسپ سوارى، پێشانگاى فۆتۆگرافی، خواردنى کوردەواری، خوندنەوەى شیعرو پەخشان)، دواتر لەلایەن راگرایەتى پەیمانگاوە خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە ئەو کەس و لایەنە پەیوەندیدارانەى کە هەمیشە هاوکار و خەم خۆر بوون بۆ پێشخستنى رەوتى زانست، لەکۆتاییدا ڤیستیڤاڵەکەشدا بە ئاهەنگى هونەرمەند (ئەحمەد خەلیل) کۆتایی بە ڤیستیڤاڵەکە هێنرا.


هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان


















Comments