لە ژێر چاودێرى بەرێز (د.ئالان فەرەیدون) سەرۆکى زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەرێز (د.کاوە رەزا)راگرى پەیمانگای تەکنیکی دوکان و بە ئامادەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرجەم حیزب و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرپرسى دەزگا حکومیەکانی قەزای دوکان ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتى ۱٤ـ۲ـ۲۰۱۷ سیمینارێک سازکرا لەژێر ناونیشانی: (ئایندەی کوردستان دوای داعش) پێکهاتبوو لە دوو پانێڵ پانێڵی یەکەم بەڕێز :(سەعدی احمد پیرە) دیدو تێڕوانینی خۆی پێشکەشکی ئامادەبوان کرد وە پانێڵی دووەن لەلایەن بەڕێزان قایم قامی قەزای دوکان و ڕاگری پەیمانگا بەڕێوەبرا هەردوو بەڕێزان دیدی خۆیان خستە ڕوو ، بەشێوەیەکی گشتی لە سیمینارەکەدا باس لە دۆخى ئێستاى کوردستان و ئەو قەیرانە ئابوورى و سیاسییەکان کرا کە رووبەرووى خەڵکى کوردستان بۆتەوە و هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنى کێشە سیاسییەکانى ناوخۆى حیزبە کوردییەکان و چاکردنى گوزەرانى خەڵکى کوردستان بەتایبەتى دواى کۆتایهاتن بەشەرى داعش. وە ئامادەبوان بەشداربون چەند پرسیارێکیان لە پانێڵستەکان کرد دواتر لەلایەن پانێڵستەکانەوە چەند ڕاسپاردەیەک پێشکەشکرا . لە هۆڵی ئوتێل ئاشور سیمینارەکە ئەنجامدرا و خوانێکی تایبەتیان بۆ سەرجام ئامادەبوان ڕێکخرا . هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان ![]() ![]() |
DTI Events >