ئەمڕۆ دووشەممە (۲۰۱۷/٤/۱۰)، پەیمانگای تەکنیکی دوکان لە هۆتێل ( ئاشور) سیمینارێکی سازکرد بەناونیشانی (کوردستان، چوار کێشەو ئامانجێکی نەتەوەیی) ، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.ئالان فەرەیدون) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و (د.کاوە ڕەزا) راگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرجەم میدیاکاران و بەرپرسە حکومی و حزبیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایان و خوێندکارانی پەیمانگا ئامادەی سیمینارەکە بوون، لە سیمینارەکەدا باس لە کێشە سیاسیەکانى ناوخۆى کوردستان کرا بە گەرانەوە بۆ مێژوو و تێپەربوون بەو قۆناغە هەستیار و مێژووییانەى کە کووردى پێدا تێپەریوە. شایەنی باسە بەڕێز (مەلا بەختیار) لە پانێڵی یەکەمدا بەشداری کرد و بابەتی خۆی پێشکەش کرد دواتر چەند کتێبێکی بەسەر ئامادەبوان دابەش کرد.دوای تەواوبونی سیمینارەکە سەرجەم ئامادەبوان خوانێکی تایبەتیان بۆ ئامادەکرا. هۆبەى راگەیاندنى پەیمانگاى تەکنیکى دوکان |
DTI Events >