هۆبەی تۆمارگا: هۆبەى تۆمار یەکێکە لە هۆبە گرنگەکانى پەیمانگاکەمان, لە ڕووی پەیکەرى کارگێڕییەوە سەر بە یاریدەدەرى ڕاگرى پەیماگایە بۆ کاروبارى خوێندکاران , وە هەروەها ئەرکى ئەم هۆبەیە ڕاپەڕاندنى کاروبارى خوێندکاران و دەرچووانە . ئەرکەکانی هۆبەى تۆمارگا: ١- دانانى پلانى وەرگرتنى خوێندکاران بە هاوبەشى ڕاگرى پەیمانگاو بەشەزانستى یەکان. ٢- تۆمارکردنى ناوى خوێندکاران لەکاتى گەڕانەوەى ناویاندا لە پەیمانگا. ٣- دابەزین و گواستنەوەى خوێندکاران. ٤- دواخستنى خوێندنى خوێندکاران. ٥- ئامادە نەبوونى خوێندکاران. ٦- هەڵوەشاندنەوەى پاڵاوتن بۆ ئەو خوێندکارانەى لەکاتى یاسایدا پەیوەندى بە پەیمانگاوە ناکەن . ٧- کەوتن و ترقین قیدکردنى خوێندکاران. ٨- دروستکردنى پێناس بۆ خوێندکاران. ٩- پلان و ئامارى خوێندکاران . ١٠- وەڵام دانەوەى سەرجەم ئەو نوسراوانەى ئاراستەى هۆبەکە دەکرێن. ١١- پێدانى بڕوانامە بە دەرچوانى پەیمانگا بەهەرسێ زمانى کوردى عربى ئینگلیزى . ١٢- ڕاستاندنى بڕوانامە. ١٣- پێدانى ئەستۆپاکى بە خوێندکاران لەکۆتایى ساڵدا . ناوی ستافی هۆبە:
بۆ پەیوەندى کردن بە تۆمارى پەیمانگاوە : Email: Registration.dti@spu.edu.iq
|